Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:57

بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق سەبارەت بە زمانی كوردی رەتكرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیارێكی سەبارەت بە زمانی كوردی رەتكردەوە كە ئاراستەی زانكۆی كەركووكی كردبوو و تێیدا بڕیاری دابوو كە قوتابییان لە تاقیكردنەوەكان تەنیا بە زمانی عەرەبی وەڵام بدەنەوە.

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای ئەوەی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی کارگیری دراسات و پلان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا گەیشتە زانکۆی کەرکووک و پڕبوو لە هەڵەی یاسایی و دەستووری و بەنەفەسێکی شۆڤێنی نوسرابوو، دەستبەجێ نووسراوێکی بە پەلەمان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.

راشیگەیاند: بەسوپاسەوە وەزیری خوێندنی باڵا پەیوەندی کرد و جەختی كردەوە كە ئەو نووسراوە هەڵدەوەشێننەوە و ئەوە تەعبیر لە بۆچوونی وەزارەت ناکات.

هەروەها رایگەیاند: وەزیر ئاماژەی بەوەش دا كە زمانی کوردی زمانی فەرمییە و هیچ کەس ناتوانیت رێگا لە خوێندنی کوردی بگرێت.

وەزیر هەروەها جەختیشی كردەوە كە پەیوەندی بە سەرۆکی زانکۆی کەرکووک دەکەن كە نەک کار بەو نووسراوە نەکرێت، بەڵكو تاقیکردنەوەی ئەمرۆ پێنجشەممەش دووبارە بکرێتەوە .

لە نووسراوەكەی بەرێوەبەرایەتی کارگیری دراسات و پلان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا كە ئاراستەی زانكۆی كەركووك كرابوو، ئاماژە بەوەدرابوو كە پێویستە قوتابییان لە تاقیكردنەوەكاندا تەنیا بە زمانی عەرەبی وەڵام بدەنەوە.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە ئاراستەی زانكۆی كەركووك كراوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.