Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:56

سەرۆک بارزانی: هیوادارم بارودۆخی کورد لە سووریا لەبەر چاو بگیرێت

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات
کوردستان TV
100%


رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  یان بریم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

لەودیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکان کرا و سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە و پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

باروودۆخی سوریا و گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دروست بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون. پەیوەست بەم پرسە سەرۆک بارزانی هیوای دەستەبەربوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی سوریا خواست و هەروەها بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پرسە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا بارودۆخی کورد لە سوریا لەبەر چاو بگیرێت لەسەر بنەمای خواستی خۆیان بۆ مافەکانیان لە داهاتووی سوریا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.