Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:56

هەولێر.. شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە نۆژەن دەكرێتەوە

کوردستان TV
100%


شەقامی 120مەتریی هەولێر كە یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكان و زۆرترین هاتوچۆ و جووڵەی لەسەرە، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە نۆژەن دەكرێتەوە.

لەم قۆناغەی پرۆژەكەدا كاری ڕێكخستن و چاككردنەوەی شەقامی 120مەتریی هەولێر لە ڕێگەی مووسڵ تا ڕێگەی شەقڵاوە دەكرێت و گوژمەكەشی 429 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابین دەكرێت.

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی، لەلایەن شارەوانییەوە بەردەوامە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.