دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەكی ئازادی لە شارۆچكەی ئاكرێ، شەڕ لەنێوان چەند كەسێك دروست بوو و بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵان كوژرا.
نێچیرڤان فەخرەدین گوتەبێژی تەندروستی ئاكرێ بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: لە ئەنجامی شەڕەكە گەنجێكی تەمن 25 ساڵ بەناوی عەماڕ سەلام كوژراوە، كەسێكی دیكەش بەناوی سنار قادر تەمەن 50 ساڵ كە لە شەڕەكەدا ناوبژی كردووە، بریندار بووە.
هەر لەبارەی شەڕەكە، مقەدەم عیماد حوسێن گوتەبێژی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند: دوای چەند خولەكێكی كەم لە دروستبوونی شەڕەكە، پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی رووداوەكە و بارودۆخەكەی كۆنتڕۆڵ كردووە.
راشیگەیاند: پەڕاوی لێكۆڵینەوەكە لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی رووداوكە دەستی پێ كردووە.
شەڕەكە لەنێوان چەند كەسێكی نێو بنەماڵەیەك دروست بووە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی.
ئاكرێ / غەفاڕ تەیب
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.