دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه 18ی12ی2024، شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانەکانی پارێزگاری کەرکوک و پاسەوانەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ناو تەلاری پارێزگا روویدا .
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، بە هۆی شەڕەکەوە یەکێک لە پاسەوانەکانی محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سەختی بریندارە.
هەروەها لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، هەڕەشەی جوڵاندنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.