Erbil 8°C چوارشەممە 18 کانونی یەکەم 19:41

سەنتەری شاری هەولێر ڕێکخستنەوەی بۆ دەکرێت

100%


نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2024 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە هەر یەكە لە ڕاوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و جێگری پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە ئەندازیاران ئامادەی بوون، لە ڕێگەی داتا شۆوە چوار سیناریۆی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر خرانەڕوو و شیكرانەوە.

ئامانج لە دووبارە ڕێكخستنەوە سەنتەری شاری هەولێر بۆ بەدیهێنانی سەنتەری شارێكی كارا و پڕ جووڵەیە بۆ ژیان و بەركارهێنان و چالاكیی بازرگانی و كولتووری و گەشتیاری و نیشتەجێبوون و ناساندنی لایەنی مێژوویی و ڕۆشنبیری، هەروەها خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار و باشترکردنی ژینگە و پیادەڕۆیی و بایسكل و بینین و كەمكردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێڵ و ژاوەژاو و چەندین بواری دیكەش تێیدا ڕەچاو دەكرێن. لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر كاركردن لەسەر یەكێك لە سیناریۆكان كرایەوە بۆ ئەوەی  لێكۆڵینەوەی وردتر بکرێت بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکان.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.