پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى گەلەرى پارکى شانەدەرى بەسەرکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى گەلەرى پارکى شانەدەرى بەسەرکردەوە، کە لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە. لە بەسەرکردنەوەکەیدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و فەرهەنگ غەفوور، بەڕیوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەر یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە بە دواداچوون بۆ کەم و کوڕی و پێداویستییەکانى پڕۆژەکە، دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پرۆژەکە کرد و، جەختى لەوە کردەوە پڕۆژەکە لەکاتى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.