Erbil 29°C دووشەممە 21 نیسان 13:36

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و باڵیۆزی چیك گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە زووترین کاتدا تاوتوێكرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 12/18, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان شنایداۆف، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرا.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.

باڵیۆزی چێک خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێم ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.