به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاووڵاتیانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه ناویان له پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه.
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه:
ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌رچووه ، واده‌ی دواخستن و له جێدان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 كۆتایی هاتووه و بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌وا هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان ( تنازل) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له سه‌ری ساڵ واته 1/1/2025 بخرێته ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه و هیچ بوارێك بۆ له جێدانان و دواخستن نه‌ماوه .
لێره‌وه دووباره داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی 2025 ده‌رچووه بێت مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به پێی رێزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
18/12/2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.