Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:37

ڕووسیا: دەبێت سوورییەکان ئایندەی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دەبێت سوورییەکان ئایندەی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە سەرجەم لایەنەکان لە سووریا لەنێوان خۆیاندا، دەست بە گفتوگۆیەکی گشتگیر بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بە لێدوانێکی فەرماندەی "دەستەی تەحریر شام" ناسراو بە (ئەبو محەمەد جۆلانی) کردووە کە ڕایگەیاندووە:  نوێنەرانی ئیدارەی کاتی لە سووریا دامەزراوەکانی دەوڵەت بەڕێوە دەبەن و ئاسایش دەستەبەر دەکەن، ھەروەھا ڕێگریی دەکەن لە ئەنجامدانی تاوان و لەسێدارەدانی نایاسایی.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت سووریا ببێت بە نیشتیمانی سەرجەم ھاووڵاتییان، بێ گوێدانە ئایین و ئاماژەی بەوەشداوە کە ماوەی چەندین دەیەیە، مەسیحییەکان و موسڵمانان لە سووریا پێکەوە دەژین.

باسی لەوەش کردووە: دۆخی سووریا، بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی گشتگیر لە نێوان سەرجەم لایەنەکاند باش دەبێت، ئەوەش بەپێی بنەماکانی بڕیاری ژمارە 2254 کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتی نیشتمانی، پەسەندکراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی ئێستا گرنگە، ئەوەیە کە دەبێت سوورییەکان ئایندەی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.