وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەیەكی كاتی ریزبوونی قوتابییان لە گۆڕەپانەكان لە سەرجەم قوتابخانەكان رابگیرێت.
ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری دا، ریزبوون و بەڕێوەچوونی سەرجەم مەڕاسیمەكان لەنێو گۆڕەپانی قوتابخانەكان رابگیرێت.
وەزیری پەروەردە هەروەها رایگەیاند كە بڕیارەكەیان بۆ سەلامەتی قوتابییان دەركردووە بەهۆی ئەم شەپۆڵە سەرمایەی ماوەی چەند رۆژێكە تەواوی عێراقی گرتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.