وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی 16 رۆژ پشووی سەری ساڵ بۆ بەشێك لە قوتابییانی زانكۆ راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاری دا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاند "ئەو قوتابییانە دەتوانن بۆ ماوەی 16 رۆژ لە ڕێکەوتى (2024/12/20) تاکو (2025/1/5) بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختیشی كردەوە كە "قوتابییەكان ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.