Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:57

وەزیری دارایی لەگەڵ شاندە تەكنیكییەكەی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ماوەی دوو ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.

لەدیدارێکدا وەزیری دارایی پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند "لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە و جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان و سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان تەواو بکەن.

لای خۆشیانەوە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانییەکانی وەزیری داراییان کرد و رایانگەیاند "وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی کار دەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.