حكوومەتی ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس تاڕادەیەكی باش نزیك بوونەتەوە لە رێككەوتن و راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە شەڕ لە كەرتی غەززە.
بڕیارە ئەمشەو سێشەممە بەرپرسانی ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری قەتەڕ و میسڕ لە دۆحەی پایتەخت كۆببنەوە.
بزووتنەوەی حەماس ئاشكرای كردووە كە نزیكن بگەنە رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست و رادەستكردنەوەی دیلەكان، بەو مەرجەی حكوومەتی ئیسڕائیل مەرجی دیكە نەسەپێنێت.
كۆشكی سپی ئەمەریكاش ئاشكرای كردووە كە ئەمشەو سێشەممە ئاگربەست لە غەززە لەنێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس رادەگەیەنرێت.
كۆشكی سپی هەروەها رایگەیاند، بەگوێرەی رێككەوتنەكە، سەرجەم دیلەكانی ژێر دەستی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە رادەستی ئیسڕائیل دەكرێنەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسڕائیلیش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەكەی جەختی كردووە كە ئێستا لە هەموو كات نزیكترین لە راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.