ئهمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا کرا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و تیرۆر.
هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆ کرا و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.