لە دانیشتنی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپادا لەسەر پرسی سووریا، کالاس گوتارێکی پێشکەش کرد.
کالاس ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دوێنێ شاندی باڵای دیپلۆماسی ئەرکی یەکێتیی ئەورووپا کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لە دیمەشقەوە گواسترابووەوە بۆ بەیروت، ڕەوانەی دیمەشقی کردووەتەوە و ڕایگەیاند: بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێ و کۆمەڵگەی مەدەنییدا دەستمان بە پرۆسەیەک کردووە.
گوتیشی: ئامادەین بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی باڵیۆزخانەی یەکێتیی ئەورووپا لە دیمەشق. دەمانەوێت ئەمە دووبارە بە تەواوی چالاک ببێتەوە.
کالاس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بنیاتنەر و، ڕایگەیاند: "(دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس) سووریا ڕووبەڕووی داهاتوویەکی ئەرێنیی بەڵام نادیار بووەتەوە. پێویستە لەگەڵ کاراکتەرانی هەرێمیی بەیەکەوە کار بکەین. لەبەرئەوە زۆر گرنگە ولاتانی عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و هەروەها تورکیا بەیەکەوە کۆببنەوە و هەمان پرەنسیپ و پەیامەکان بەش بکەن و بە سەرکردایەتی نوێی ڕابگەیەنن کە دەخوازن چی ببینن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.