ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند، دوو باندەكە لە 5 كەس پێكهاتوون و 4 كەسیان خەڵكی خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "بە فەرمانی دادوەر دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد بە ناوەکانی (أ، و، أ) و (ع، أ، م) و (ف، م، م) و (أ، أ، خ) و(ح، ح، ر)".
راشیگەیاند "لە کاتی دەستگیرکردنی دوو باندەكە، هەروەها دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (کریستاڵ و مەریجوانە) و کەلوپەلی کێشانی ماددەی هۆشبەر".
هەروەها رایگەیاند "چوار تۆمەتبار لەوانەی ناویان هاتووە، خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمێشە هاوکاریان بووە لە پێدانی زانیارییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.