Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 15:09

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەڕ بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی دەوڵەتی قەتەڕ لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە حوسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە کونسوڵی گشتیی قەتەڕ و ستافی کونسوڵخانە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

کونسوڵی گشتیی قەتەڕ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و بەشداریی سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.