فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازیی لە پارێزگاکانی لازقیە و تارتوس لە سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە چاودێرانی فڕۆکەوە دەستکەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پارێزگاکانی لازقیە و تارتوس لە ڕۆژئاوای سووریا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازیی.
لەو هێرشانەدا فەوجی 32ی بەرگریی ئاسمانیی، بارەگای 107ی سەربازی لە لازقیە و تارتوس و، بارەگا سەربازیی و کۆگاکانی تەقەمەنی لە گوندەکانی هيريسون، هراب، مسيرحين و بەلوتیە کرانە ئامانج.
لەو هێرشەی کرایە سەر هيريسون لە تارتوس تەقینەوەی بەهێز ڕوویدا.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکە سەدان هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.