Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:36

پەرلەمانی کۆریای باشوور پێشنیازی لێپێچینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان پەسەند کرد

کوردستان TV
100%


پەرلەمانی کۆریای باشوور بە هۆکاری پێشێلی دەستووری وڵات، ڕەشنووسی پێشنیازی لێپێچینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان یۆن سوک یۆل'ی پەسەند کرد کە دۆخی ئاوارتەی ڕاگەیاندبوو.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵی کۆریای باشووری Yonhap، پەرلەمانی کۆریای باشوور بە هۆکاری ئەوەی لە ٣ی کانوونی یەکەم، سەرۆکی وڵاتەکەیان یۆن سوک یۆل دۆخی ئاوارتەی ڕاگەیاندبوو و ئەوەش بە پێچەوانەی دەستووری وڵات، لێکدراوەتەوە، ڕەشنووسی پێشنیازی لێپێچینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیانی پەسەند کرد.

لە دەنگدانەکەدا، لە کاتێکدا پێویست بە دەنگی 200 پەرلەمانتار هەبوو، 204 پەرلەمانتار دەنگی بەڵێ، 85 پەرلەمانتار دەنگی نەخێر و سێ پەرلەمانتار دەنگی بێ لایەن و هەشت دەنگیش بەتاڵ کرایەوە.

بەو پێیە ڕێگەدرا بە لێپێچینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان یۆن سوک یۆل.

بە پێی یاسای وڵاتیش، دادگای باڵای کۆریای باشوور مافی لادانی سەرکۆماری هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.