نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، گیر پیتەرسن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دیمەنانەی لە گرتووخانەی سیدنایا و ناوەندەکانی دیکەی دەستبەسەرکردن بڵاوکراونەتەوە، بە ڕوونی ئەو دڕندەییە زۆرە نیشان دەدەن کە ساڵانێکە هاووڵاتیانی سووریا دەیچێژن.
سەبارەت بەو ئەشکەنجە و ستەمەی لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەددا لە گرتووخانەی سیدنایا و ناوەندەکانی دیکەی دەستبەسەرکردن لە سووریا ئەنجامدراون، پیتەرسن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پیتەرسن ڕایگەیاند: ئەو دیمەنانەی لە گرتووخانەی سیدنایا و ناوەندەکانی دیکەی دەستبەسەرکردن بڵاوکراونەتەوە، بە ڕوونی ئەو دڕندەییە زۆرە نیشان دەدەن کە ساڵانێکە هاووڵاتیانی سووریا دەیچێژن.
گیر پیتەرسن باسی لەوە کرد سەرەڕای بەڵگە و شایەتحاڵی زۆر، ئەمانە تەنیا ڕووخساری بینراو و ترسناکی سیستماتیکی ناو زیندانەکە بوون.
گوتیشی: ئەم دیمەنانە بەڵگەی قووڵن لەسەر ئەو ئازارە و مەینەتییە بێوێنەیەی دەستگیرکراوان و خانەوادە و ئازیزانیان چەشتوویانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.