Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:36

یەكەم بڕیاری ترەمپ دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا چی دەبێت؟

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا یەكەم بڕیاری خۆی ئاشكرا كرد كە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك دەری دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری (تایم) گوتی: كاتێك وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەستبەكار دەبم، یەكەم بڕیارم ئازادكردنی ئەو كەسانە دەبێت كە تۆمەتباركراون بە هێرشكردنە سەر باڵەخانەی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە 6ی كانوونی دووەمی ساڵی 2021.

ترەمپ هەروەها گوتی: رەنگە بڕیارەكە لە 9 خولەكی یەكەمی دەستبەكاربوونم دەربكەم.

شەوی 6ی كانوونی دووەمی ساڵی 2021 بەشێك لە لایەنگرانی كۆمارییەكان دژی بردنەوەی جۆ بایدن بەربژێری دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ساڵی 2020، هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی كۆنگرێسی ئەمەریكا، لە ئەنجامی رووداوەكەش 5 كەس گیانیان لەدەست دا.

ئەو كات بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر دامودەزگاكانی حكوومەت و هەوڵدان بۆ دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ئەمەریكا، 1500 لە هێرشكارەكان تۆمەتبار كران و بەشێك لەوان خرانە زیندانەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا تۆمەتبارەكانی بە زیندانیانی سیاسی هەژمار كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.