Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

ئاگر لە خانەیەكی بەساڵاچووان كەوتەوە و 66 قوربانی لێ كەوتۆتەوە

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە وڵاتی ئوردن ئاگر لە خانەیەكی بەساڵاچووان كەوتەوە و بەهۆیەوە 66 بەساڵاچوو بوونە قوربانی.

میدیاكانی ئوردن بڵاویان كردەوە: شەوی رابردوو ئاگر لە خانەیەكی بەساڵاچووان لە عەمانی پایتەختی ئوردن كەوتەوە و بەهۆیەوە 6 بەساڵاچوو گیانیان لەدەست دا و 60ی دیكەش بریندار بوون كە برینی 5 لە بەساڵاچووەكان سەختە.

لە كاتی كەوتنەوەی ئاگر لە خانەكەدا 111 بەساڵاچووی تێدابووە، توانراوە بەشی زۆری بەساڵاچووەكان رزگار بكرێن.

بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەیەكی حكوومی لە عەمانی پایتەختی ئوردن كراون و بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.