Erbil 6°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 02:26

وەزیری بەرگریی پێشووی کۆریای باشوور کە دەستبەسەرکراوە لە گرتووخانە هەوڵی خوکوشتنی دا

100%


وەزیری بەرگریی پێشووی کۆریای باشوور، کیم یۆنگ -هیون کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت پێشنیاری ڕاگەیاندنی باری نائاساییە شکستخواردووەکەی بۆ سەرۆکی وڵاتەکە، یون سوک یۆل کردووە لە سێی کانوونی یەکەمدا، لەو گرتووخانەیەی تیایدا دەستبەسەرە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کۆریای باشوور یۆنهاپ، کیم لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی گرتووخانەی ڕۆژهەڵاتی سیئۆلی پایتەخت کراوە و، لەوێ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەڕێوەبەری گرتووخانەکە، شین یۆنگ-های ئاماژەی بەوە کرد کە پاش ئەو هەوڵە شکستخواردووە کیم لە ژوورێکی پارێزراودا ڕاگیراوە و باری تەندروستیی باشە.

کیم کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەو پێشنیاری ڕاگەیاندنی باری نائاساییەکەی بۆ سەرۆکی وڵاتەکە یون کردبێت، بە تۆمەتی ''هاوکار بوون لە دەستپێکردنی ڕاپەڕین'' دوێنێ فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.