ئەمشەو سێشەممە لە شاری كۆبانێ، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستی پێ كرد.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی سووریا: كەمێك پێش ئێستا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی هەسەدە و چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەنێو شاری كۆبانێ دەستی پێ كردووە.
چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات، هەوڵ دەدەن بچنە نێو شاری كۆبانێ، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رووبەڕوویان بوونەتەوە و هەوڵی رێگری دەدەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر مەزلووم عابدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات رایگەیاندبوو كە رێككەوتنیان لەگەڵ دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان هەیە و بەرامبەر یەكتر شەڕ ناكەن.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو دوای 12 رۆژ لە دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا، شاری دیمەشقی پایتەخت لەلایەن چەكدارانی دەستەی تەحریری شام كۆنتڕۆل كرا و كۆتایی بە رژێمی بەشار ئەسەد هێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.