فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئیدانەی دوایین هەنگاوەکانی ئێرانیان کرد بۆ فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا کە لەلایەن هەرسێ وڵاتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئێمە ئیدانەی دوایین هەنگاوەکانی ئێران دەکەین وەک ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێکردووە لە بارەی فراوان کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کە بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان یۆرانیۆمی پیتێندراوە بۆ سەدا 60 لە دامەزراوەی ژێر زەمینی فۆردۆو".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژە بەوە کراوە زۆر نیگەرانن کە دەبیستن ئێران ژمارەی سەنتەرفیوجە بەکارهێنراوەکانی زیادکردووە، ئامادەکارییەکانی بۆ دامەزراندنی ژێرخانی پیتاندنی زیادە دەستیپێکردووە و بەو شێوەیەش توانای پیتاندنی زیاتر کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: کردەکانی ئێران پلانی کردەی هاوبەشی گشتگیری زیاتر بەتاڵ کردەوە، کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی باڵای زیاد دەکات کە لە ئێران لە ئێستادا هیچ پاساوێکی مەدەنی باوەڕپێکراو نییە و ئەمەیش پێش گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جێبەجێ کردووە. ئێمە بە توندی داوا لە ئێران دەکەین لەم هەنگاوانە پاشگەز ببێتەوە و دەستبەجێ گرژییە ئەتۆمییەکان ڕابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.