Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 03:08

ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

        
 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، دانیشتنێکی بەپەلەی داخراو لە گفتوگۆکان سەبارەت بە سوریا ئەنجام دەدات. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. 

بڕیاریشه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ لە کاتژمێر 8 بە کاتی ناوەندی ئەمه‌ریکا ده‌ستپێبكات. باس له‌وه‌شكراوه‌ ئەو کۆبوونەوەیەی ڕووسیا داوای کردووە، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوەدەچێت. 

جێی ئاماژه‌یه‌، دوێنێ یەکشەممە، ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت و لە هێرشێکی به‌رفراواندا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یان ڕووخاند. هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی ناچار به‌ هه‌ڵاتن كران و به‌ره‌و ڕووسیا ڕۆشتن. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.