وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایده‌گه‌ینێت، بۆ گرووپە جیاوازەکانی سووریا ئاسان نابێت لەسەر حکومەتی ئایندە ڕێکبکەون.
ده‌شڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەو ململانێیەی ئێستا عێراق و تەواوی ناوچەکە بگرێته‌وه. له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی، وەزیری دەرەوەی ئێران له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچەکە و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕایگەیاند، به رای تاران بۆ گرووپە جیاوازەکانی سووریا ئاسان نابێت لەسەر حکومەتی ئایندەی ئه‌و وڵاته ڕێکبکەون.
عەباس عێراقچی راشیگه‌یاند، پێشبینی دەکرێت ململانێکان نەک تەنیا بۆ عێراق، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە تەشەنە بکات. ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەهۆی لێکەوتەکانی کە لە سووریا ڕوودەدات بە دۆخێکی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و عێراق بۆ رێگری له په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌وه‌شه‌ڕه بۆ نێو وڵاته‌كه‌ی هەموو ڕێوشوێنێکی تووندی له‌سه‌ر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانێكی پێشتری كه رایگه‌یاندبوو، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا هەرگیز داوای لە ئێران و ڕووسیا كه پشتیووانی سەرەکی ئه‌و بوون نەکردبوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن یارمەتی بده‌ن کە دواجار بە ڕووخانی ڕژێمەکەی کۆتایی پێهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.