سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لەسەر چیای جۆلان لەسەر سنووری سووریاوە رایگەیاند، رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد رۆژێكی مێژووییە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا، لەگەڵ بەشێك لە فەرماندە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بەرزاییەكانی جۆلانی بەسەركردەوە.
نەتانیاهۆ لەمیانەی سەردانە مەیدانییەكەیدا جەختی كردەوە كە ئیتر كار بە رێككەوتنی ساڵی 1974 لەگەڵ سووریا ناكەن و دەستبەسەر سەرجەم ناوچەكانی دەوروبەری جۆلاندا دەگرن و رێگە بە هیچ هێزێك نادەن لە سنوورەكانیان نزیك بێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران و حزبوڵا بوونە هۆكاری رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەمە رۆژێكی مێژوویی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە چەكدارەكانی دەستەی تەحریری شام كۆنتڕۆڵكردنی شاری دیمەشقی پایتەختیان و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا و بنەماڵەكەیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.