كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆباڵی ئەم دۆخەی ئێستای سوریا له‌ئەستۆی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه پێویسته ئاستی بارگرژییەكانه له سووریا كه‌م بكرێته‌وه و مافی پێکهاتەکانی ئه‌و وڵاته‌ش به ته‌واوه‌تیی بپارێزرێن. له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دوایین دۆخی سووریا كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند، چەند هۆكارێك لەپشت ئەم دۆخەی ئێستای سووریا‌ن كه دیارترینیان ئەوەیە بەشار ئەسەد بە تەواوی رەتیكرده‌ته‌وه لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشداری بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پشتبەستنی بەشار ئەسەد بە رووسیا و ئێران، سوریای گه‌یانده ئه‌مڕۆژه و ئەم دۆخەی درووست كردووە كە ئێستا هاتووه‌ته ئارا.
هەر لە راگەیاندراوەكه‌دا كۆشكی سپی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كە هەرەسهێنانی هێڵەكانی رژێمی سووریا لە باكووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته، دەرئەنجامی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بوون.
لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووه‌تەوە كە ئه‌مه‌ریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه بارگرژییەكان له سووریا كەم بكرێنەوە. هاوكات رایگه‌یاند، پێویسته لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی سیاسیی جددی لە سووریا، مافی سه‌رجه‌م پێکهاتە و كەمینەكان و هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.