دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سەدا 25ی باجی گومرکی کرد بەسەر تەواوی ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیکەوە هەناردەی وڵاتەکەی دەکرێن، ئەوەیش لە ئەگەری ڕانەگرتنی لێشاوی ماددەی هۆشبەر و کۆچبەران، حکوومەتی مەکسیک تەنیا لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار و 234 کۆچبەری لە سەرانسەری وڵاتەکە دەستگیرکرد.
سوپای مەکسیک و بەرپرسانی دۆسیەی کۆچ لەو وڵاتە، ئۆپەراسیۆنیان دژ بە کۆچبەران لە سەرانسەری وڵاتەکە ئەنجامدا.
لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار و 234 کۆچبەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران.
ئەم هەنگاوەی مەکسیک دوای هەڕەشەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ترەمپ هات کە ڕایگەیاند ئەگەر لێشاوی کۆچبەر و ماددەی هۆشبەر ڕانەگیرێت، سەدا 25 باجی گومرکی دەخاتە سەر تەواوی ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیکەوە ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.