لە تارانی پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە ڕێوڕەسمی پرسە بۆ 300 سەربازی ئێرانی سازکرا کە لە میانی جەنگی ئێران-عێراقدا گیانیان لەدەستداوە و ڕووفاتەکانیان دۆزراوەتەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە کەمپینی زانکۆی تاران سازکرا و ژمارەیەكی زۆر کەس بەشداریان تێدا کرد ژمارەیەک لە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازیی ئامادەی بوون.
ڕووفاتەکان کە لە کاتی جیاوازدا دۆزراونەتەوە، لە دوای ئەو ڕێوڕەسمانەی لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، بەخاک دەسپێردرێن.
ئەو سەربازانەی لە میانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکەنیان نەدۆزراوەتەوە، لە ئێران بە "سەربازانی بێ ناو" ناوزەند دەکرێن.
ڕووفاتی ئەو سەربازانەی لە عێراق دەدۆزرێنەوە، ناوبەناو دەگواسترێنەوە بۆ ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.