سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک یۆل نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، کیم یۆنگ ھیون لە پۆستەكەی پەسەند کرد.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، یون سوک یۆل لەسەر پێشنیازی کیم یۆنگ ھیون باری نائاسایی لە کۆریای باشوور ڕاگەیاند کە ئەوەش کاردانەوەی توندی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەرۆکی کۆریای باشوور باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە و دواتر وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، کیم یۆنگ ھیون نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی یۆنھاپ بڵاوی کردەوە کە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یون سوک یۆل، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی کیم یۆنگ ھیون-ی لە پۆستی وەزیری بەرگریی پەسەندکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.