Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 02:32

لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکانی ناتۆ ھەڕەشەکانی ڕووسیا و چین تاوتوێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەکتر، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە و لە میانیدا ھەڕەشەکانی چین و ڕووسیا وەک ئەنجامدانی کردەی تێکدەرانە، تاوانی ئەلیکترۆنی و بەکارھێنانی وزە وەک چەک، تاوتوێ دەکەن.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕووتە بەر لە دەست پێکردنی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، کردە دوژمنکارەکانی ڕووسیا و چین دەکەین، چونکە مۆسکۆ و پەکین ھەوڵیانداوە سەقامگیریی وڵاتانی ناتۆ لە ڕێگای ئەنجامدانی کردەی تێکدەرانە، ھێرشی ئەلیکترۆن تێکبدەن.

ڕوونیشی کردەوە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، تیشک دەخەنە سەر ژمارەیەک پرسی گرنگ، وەک باشترکردنی ئاستی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگریی و پاراستنی ژێرخانە گرنگەکان.

ھەروەھا مارک ڕووتە ڕایگەیاند کە ڕووسیا شەڕەکەی لە ئۆکراینا فراوانتر کردووە، ئەوەش لە میانی بەشداری پێکردنی کۆریای باکوور لە شەڕەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.