وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان مانۆڕێکی سەربازیی بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکە هەستیارەکان ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکە، هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای ڕووسیا لە میانی 1 بۆ3ی کانوونی یەکەم مانۆڕێکیان لە باکووری دەریای سپی ئەنجام داوە.
مانۆڕەکە کە لە ژێر چاودێری فەرماندەی هێزی دەریایی ڕووسیا ئەلیکساندەر میسیۆڤ بووە، تێدا زیاتر لە هەزار سەرباز و 10 کەشتی سەربازیی و هەروەها 24 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری Mig-31 بەشدارییان پێکراوە.
لە چوارچێوەی مانۆڕەکەدا هاژهكهكانی جۆری Tsirkon و Onisk تاقی کرانەوە و بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.