وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا خواستی وڵاتەكەی بۆ چارەسەرێكی ئاشتییانەی ناكۆكییە سیاسییەكان لە كۆریای باشوور دووپاتكردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختەمان لەلایەن سەرۆكی كۆریای باشوور سەبارەت بە بڕیاری راگەیاندنی باری لەناكاو لەو وڵاتە پێ نەگەیشتبوو.
راشیگەیاند: خوازیارین چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ ناكۆكییە سیاسییەكان بەپێی دەستوور و یاساكانی كۆریای باشوور بدۆزرێتەوە.
نەتەوەیەكگرتووەكانیش لە راگەیەنراوێكدا جەختی كردبووە كە بە نیگەرانییەوە چاودێری دوایین پێشهاتە سیاسیییەكان لە كۆریای باشوور دەكەن.
ئەمشەو سێشەممە یوان سووك یۆل سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە سیئۆلی پایتەخت راگەیاند، پەرلەمانی ئەو وڵاتەش كە زۆرینە بەدەست ئۆپۆزیسیۆنەوەیە، بڕیارەكەی رەتكردەوە.
دوای رەتكردنەوەی بڕیارەكە، سوپای كۆریای باشوور بە فەرمانی سەرۆك هەڵی كوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و سەرجەم كار و چالاكییەكانی پەرلەمانی پەكخست.
سەرۆكی كۆریای باشوور ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەكەی بە لایەنگری كۆریای باكور و پەكخستنی كاروبارەكانی پەرلەمان و حكوومەت تۆمەتبار كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.