سەرۆكی كۆریای باشوور بەفەرمی باری لەناكاوی لە تەواوی وڵات راگەیاند و پارتی ئۆپۆزیسیۆنی بە دەستوەردان لە كاروباری پەرلەمان و لایەنگری بۆ كۆریای باكور تۆمەتبار كرد.
یوان سووك یۆل سەرۆكی كۆریای باشوور ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوتارێكی تەلەفزیۆنیدا باری لەناكاوی لە وڵات راگەیاند و سوپای وڵاتەكەی خستە ئامادەباشییەوە.
یۆل لە گوتارەكەدا راگەیاند: ئۆپۆزیسیۆن كاروباری حكوومەتی پەكخستووە و دەستی بەسەر پەرلەمانی وڵاتدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم ئەو لایەنانە لەناو دەبات كە لایەنگری كۆریای باكور دەكەن و كار دەكات بۆ پاراستنی دەستوور و سیستەمی دیموكراتی لە وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.