Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:54

کەنەدا حووسییەکانی خستە لیستی "تیرۆرەوە"

کوردستان TV
100%


وەزیری ئاسایشی گشتیی کەنەدا، دۆمینیک لیبلانک ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی حووسییەکانی وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستی"، ناساندووە.

دۆمینیک لیبلانک لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ کەوتووە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە حووسییەکانیان، خستە لیستی "تیرۆرەوە" و ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوە، یارمەتیدەرە دەبێت بۆ ئەو ھەوڵانەی کە کەنەدا و ھاوپەیمانەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، خستوویانەتەگەڕ.

باسی لەوەش کردووە کە بەپێی یاسای تاوانی کەنەدا، حووسییەکانیان وەک "قەوارەیەکی تیرۆریستی"، ناساندووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.