Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:52

کۆشکی سپی: بایدن بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی بە ئامانجی پاراستنی لە نەیارە سیاسییەکانی دەرکردووە

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە ئامانجی "پاراستنی لە نەیارە سیاسییەکانی"، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی، ھەنتەر بایدن کە بە خۆدزینەوە لە باج و کڕینی چەکی بە نایاسایی تۆمەتبارە، دەرکردووە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە یەکەمجار نییە کە سەرۆکێکی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەندامێکی خێزانەکەی دەر بکات و گوتی: سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بیل کلینتۆن بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ زڕبراکەی ڕۆگەر دەرکردووە، ھەروەھا پێشتر سەرۆکی ھەڵبژێردراو، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ باوکی زاوەکەی چارڵز کۆشنەر دەرکردووە.

ڕاشیگەیاند، یەکێک لەو ھۆکارانەی کە سەرۆک جۆ بایدنی ناچار کرد ئەو بڕیارە دەر بکات، ئەوەیە کە کۆرەکەی لە نەیارە سیاسییەکانی بپارێزێت، چونکە نەیارە سیاسییەکانی ئامادەنیین دەستبەرداری دۆسیەی کوڕەکەی ببن.

باسی لەوەش کرد کە جۆ بایدن پێواییە کە کوڕەکەی لەبەر چەند ھۆکارێکی سیاسی، کراوەتە ئامانج.

جۆ بایدن بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر بەڵێنی دابوو کە دەست لە دۆسیەی کوڕەکەی وەرنەدات، بەڵام بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ھەنتەرى کوڕی دەرکرد و وەک بەرگرییکردن لە خۆی، ڕایگەیاند کە ھەوڵی داوە بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، بەڵام کۆمارییەکان دۆسییەکان دژبە خۆی بە "سیاسی" کردووە.

پێشتر ھەنتەر بایدن کوڕی سەرۆکی ئەمریکا بە خۆدزینەوە لە باج و کڕینی چەکی بە نایاسایی تۆمەتبار کرابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.