ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - كه‌مال یوسف
یانه‌ی بۆتافۆگۆی به‌رازیلی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی لیبێرتادۆرێسی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆ مینێرۆی هاونیشتمانیه‌كه‌ی بردەوە.
لە یاریگای مۆنمێنتال لە بوینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆر هه‌ردوو یانه به‌رازیلیه‌كه روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
بۆتافۆگۆ گێمی یەکەمی یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پێشکەوت ، لە خولەکی 35دا لویز هێنریکی گۆلی پێشکەوتنی بەدەستهێنا، لە خولەکی 44دا ئەلێکس تێلێس بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
ئەتلەتیکۆ مینێرۆ لە خولەکی 47دا گۆڵێکی له‌رێگای یاریزان ئێدواردۆ ڤارگاسی هێرشبەری شیلیی تۆمار كرد‌و جیاوازییەکەی کەمکردەوە.
جۆنیۆر سانتۆس لە خولەکی 97دا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی بۆتافۆگۆ و یانه‌كه‌ش نازناوی جامه‌كه‌ی بەدەستهێنا و بۆتافۆگۆ بۆیه‌كه‌مین جار له مێژووی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا كه خولی 65ی پاڵەوانێتییەکە بوو به‌مه‌ش بووە 12هەمین یانه‌ی بەڕازیلی کە جامی ئەم پاڵەوانێتییە بەناوبانگە بەدەستبهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.