ئامادهكردنی ههواڵ - كهمال یوسف
ڕود ڤان نیستلرۆی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، وەک ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی دەستنیشانکرا، کە ڕکابەری لە خولی نایابی ئینگلتەرا دەکات.
یاریزانە هۆڵەندییەکە جێگەی ستیڤ کوپەر دەگرێتەوە لە یاریگای کینگ پاوەر دوای ئەوەی یاریزانە وێڵزییەکە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ڤان نیستلرۆی تەنها دوو هەفتە لەمەوبەر یانهی مانچستهر یونایتدی بەجێهێشت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار یاری وەک ڕاهێنەری کاتی سەرکردایەتی تیپەکەی كرددوای ڕۆیشتنی ئیریک تێن هاگی ڕاهێنەر نێستهر رۆی ئهركی راهێنهرابهتی یانەکەی گرتە دەست.
راهێنهره هۆڵەندییەکە دوو یاریی لەو چوار یارییەدا بەرامبەر لیستەر لە جامی خول و خولی نایابی ئینگلیزیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەم ئەرکە دووەم ئەرکی نێستهر رۆی تەمەن 48 ساڵە دەبێت وەک سەرۆکی تیپێکی باڵا، چونکە پێشتر لە وەرزی 2022-2023 ڕاهێنەری تیپی هۆڵەندی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن بووە و سەرکردایەتی یانەکەی بۆ جامی هۆڵەندا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.