Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:40

بزانە رێژەی بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق چەند بووە؟

100%

بەگوێرەی ئەو داتا و ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بەرز بووە و ئەمڕۆ هەینیش بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و عێراق ماوەی تۆماركردنی سەرژمێرییان بۆ ئەمڕۆ هەینی درێژكردۆتەوە بۆ ئەوەی رێژەی بەشداریكردن بگاتە 100%.

وەزارەتی پلاندانان داتای تۆماری هاووڵاتییانی تا كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو لە پارێزگاكان بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردۆتەوە:-

- بەغدا 80.48%

- نەینەوا 98.60%

- هەولێر 96.31%

- سلێمانی 94.76%

- بەسڕە 89.85%

- بابل 94.78%

- ديالە 98.10%

- زیقاڕ 86.84%

- نەجەف 92.27%

- كەركووك 97.74%

- ئەنباڕ 95.99%

- سەڵاحەدین 98.16%

- كەربەلا 95.81%

- واسیت 98.68%

- دیوانیە 95.33%

- دهۆك 95.25%

- ميسان 91.23%

- موسەنا 94.73%

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.