Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:17

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ته‌نیا لێژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانی پارێزگاكانەوە بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، هیچ زانیارییه‌ك وه‌رناگیرێت سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێری گشتی، ته‌نیا ئه‌و زانیاریانه‌ نه‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هیشتا پرۆسه‌ی سه‌رژمێر به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رژمێری له‌ پارێزگاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ تۆمار كراون كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده ‌كراون. 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، كارمه‌ندانی سه‌رژمێری بۆ ئه‌مڕۆش له‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری هاوكار بن.

 جێی ئاماژه‌یه‌، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد و تاوه‌كو دوازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.