Erbil 8°C سێشەممە 03 کانونی یەکەم 21:05

پارتی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هاریكاری پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ سه‌رژمێری گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

هاووڵاتییانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان
کوردستان TV
100%

 
به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییانی سنووری ماددەی 140 بەلێشاو خۆیان گه‌یانده‌وه‌ زێدی خۆیان. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 19ی11ی2024 له‌ بازگه‌كانی كه‌ركووك قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستبوو، به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ لێشاوی هاووڵاتییانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، كه‌ ئامانجیان به‌شداریكردن بوو له‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی.

 به‌ مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ندین هاریكاری و كارئاسانیان پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان كردووه‌ هه‌ر له‌ شوێنی مانه‌وه‌ هه‌تا پاس بۆ هاتووچۆ. 

به‌ گوته‌ی حەسه‌ن مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان له‌ ماڵی خزم و كه‌سوكاریان ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش خانووی خۆیان هه‌یه‌، ئێمه‌ش شوێنی مانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ دابین ده‌كه‌ین كه‌ پێویستیان پێیه‌تی. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هاووڵاتیی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركووكن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.