Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:20

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 30 کەسی دیکەی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئەسکیشەهیر پاسێکی وەرگەڕا، بەپێی ئامارە بەراییەکان یەک کەس گیانی لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ئەسکیشەهیر-سەیتغازی ڕوویداوە و بەهۆیەوە پاسەکە لە ڕێگا لایداوە و وەرگەڕاوە. دوابە دوای ئاگادارکردنەوەیان ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئه‌منیی و تیمی تەندروستیی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو ڕووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 30٠ کەسی دیکە برینداربوون.

بریندارەکان لە دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

پاسەکە کە گەشتی ئالانیا-بورسای ئەنجامداوە بە شۆفێر و یاریدەدەرەکەیەوە 44 کەسی تێدابووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.