پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی11ی2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، کە پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه، سبەینێ سێشەممە 19ی11ی2024، ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 3-4 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی :16 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.