Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:14

محەمەد سەڵاح: سەرسامم بە ڕۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و دەستکەوتانەی کە لە ژیانی پیشەیییدا بەدەستی هێناوە

کوردستان TV
100%


محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ ئەو ئامۆژگارییەی ئاشکرا کرد کە لە ئارسین ڤێنگەر، راهێنەری پێشووی ئارسناڵ وەریگرتووە، ئاماژەی بەو سێ ئەفسانەیە کرد کە دەیەوێت لەگەڵیان یاری بکەن.

سەڵاح لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوڵ گوتی، شێوازی یاریکردنی ڕۆناڵدۆم بەدڵە و هەروەها زەینەدین زیدان و فرانسیسکۆ تۆتی کە دوو ساڵ لە ڕۆما لەگەڵیدا یاریم کرد، ئەو کەسێکی زۆر باش بوو.

کاتێک لە ئەوروپا دەستم بە یاریکردن کرد، سەرسام بووم بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی ئێستای یانەی نەسر، و ئەو دەستکەوتانەی کە لە ژیانی پیشەیییدا بەدەستی هێناوە.

سەبارەت بە ئاواتەکانی لەگەڵ رێدز لەم وەرزەدا، گوتی ،بردنەوەی هەموو شتێک، بەڕای من، من هەموو ڕۆژێک بە سەختی کار دەکەم و ڕقم لەوەیە کە ئێمە دۆڕاوین، نەخێر، ئێمە گروپێکی نایابمان هەیە، لە هەموو پێگەیەکدا، یاریزانان لە نێو سێ یەکەمەکانی جیهاندا دەبینیت. کەواتە بۆچی ئێمە نایبەینەوە (پرێمەرلیگ).

سەڵاح باسی ڕووداوێکی کرد کە لەگەڵ ئارسین ڤینگەر راهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە و گوتی، ڤینگەر ئامۆژگاری کردم، پرسیارم لێکرد جیاوازی نێوان یاریزانێکی باش و یاریزانێکی باش چیە؟ گوتی (یاریزانێکی زۆر باش هەمیشە تەرکیز لەسەر یارییەکە دەکات تەنانەت ئەگەر تەوژمی نەبووایە، تا دوا خولەک لە یارییەکە دەمێنێتەوە ).

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.