Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:16

چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر تێپەڕی

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هەولێر لە ساڵیادی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر رایگەیاند، رۆژی 18ی11 هەموو ساڵێک رۆژێکی به‌ ئازاره‌ و ده‌شڵێت، بیرت ده‌که‌ین برا
ئه‌وڕۆش وه‌ک چوار ساڵ پێش ئێستا خه‌می سه‌فه‌رت به‌ ئازاره‌.
 
ئەمڕۆ 18ی11ی2024 چوارساڵ بەسەر کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێردا تێدەپەڕێت، کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر  له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیوویه‌تی، بیرت ده‌که‌ین برا، ئه‌وڕۆش وه‌ک چوار ساڵ پێش ئێستا خه‌می سه‌فه‌رت به‌ ئازاره‌.
 
رۆژی 18ی11ی-2020، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی دواییکرد.
 
د. فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر: ساڵی 1978 لە دۆڵی روستی قەزای چۆمان لەدایکبووە،16-9-2019 سوێندی یاسایی خوارد و رۆژێک دواتر وەک پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربوو،  دکتۆرای لە یاسای گشتیدا هەبوو،مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو،ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو،ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو،ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو،سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو.

د.فرسه‌ت سۆفی ڕۆژی 19ی10ی2020 تووشی کۆرۆنا بوو، لە 3ی11ی2020 بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرا،بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18ی11ی2020 کۆچی دواییکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.