سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێكی گواستنەوەی گشتیی هاووڵاتییان لە هەولێر، كەسێك گیانی لەدەست دا و سێی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 4:00 روویداوە، پاسێكی گواستنەوەی گشتی لە گەڕەكی كەسنەزان بەهۆی نەمانی برێك و ئیستۆپ، كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكە، دواتریش بەر دوكانێك كەوتووە و ئینجا وەستاوە.
لە ئەنجامی رووداوەكە ئافرەتێك گیانی لەدەستداوە، دوو سەرنشین و شوفێری پاسەكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.