بەهۆی پاككردنەوە و بەكارهێنانی ئاوی قورسی ماڵان، ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی سەرجەم بیرەكانی پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان داخران.
پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: بەكارخستنی پڕۆژەی ریسایکلینى ئاو کە پڕۆژەیەکە و ئاوی قورسى گەڕەکەکانی نزیک پارک ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەکاردەهێنرێت، جارێكی دیكە پاک دەکاتەوە و بۆ ئاودانی دار و درەختەکانی نێو پارك بەکاردەهێنرێتەوە.
بڵاویشی كردەوە: بەو شێوەیەش پڕۆژەکە سوودێكی زۆری هەیە بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی سامانی ئاو لە شاری هەولێر و ئێستا کەوتۆتە کار و بەهۆیەوە سەرجەم بیرە ئاوەكانی پاركی سامی عەبدوڕەحمان داخران و ئاودانی باخچە و دارەكانى پارك بەو پڕۆژەیە دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 577 هەزار دۆلار لەلایەن ڕێکخراوی یونسێف و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە رێكەوتی 2024.10.13 بەردى بناغەى دانرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.